كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی دژه‌ داعش ‌ پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ له‌ له‌نده‌ن

كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی دژه‌ داعش ‌ پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو  ئه‌نجام ده‌درێ له‌ له‌نده‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا(فیلیپ هامۆند)و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا(جۆن كێری)میوانداری وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ده‌كه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا،ئه‌مه‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ رۆژێك ده‌خایه‌نێت نزیكه‌ی 20وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ عه‌ره‌بیشیان تێدایه‌ و گفتوگۆكانیشیان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی وڵاتانی هاو په‌یمان و شكسته‌كانی رێكخراوی داعش ده‌بێت له‌ عێراق و سووریا..
Top