دادگا، مەحموود سەنگاوی ئازادکرد

 دادگا، مەحموود سەنگاوی ئازادکرد
دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای گەرمیان لەبارەی دۆسیەی کوژرانی کاوە گەرمیانی کۆتاییهات و دادگای تێهەڵچوونەوەی تاوانەکانی کەرکووک- گەرمیان، بڕیاریدا مەحموود سەنگاوی تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی کاوە گەرمیانی ئازاد بکات.

دادگای تێهەڵچوونەوەی تاوانەکانی کەرکووک- گەرمیان، لەبەر نەبوونی بەڵگە بڕیاری ئازادکردنی مەحموود سەنگاوی دا.

رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە 2013-12-5 لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا. مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمەتبارە بەوەی لە پشت رووداوەکەوە بووبێت. بەڵام ئەو چەند جارێک بە فەرمی ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوەو بۆ سەلماندنی بێتاوانی خۆیشی چەندجارێک ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بووە.








رووداو
Top