شنگال.. داعش تێك شكێندرا و 15 كوژرا و 20 برینداریان هەن

 شنگال.. داعش تێك شكێندرا و 15 كوژرا و 20 برینداریان هەن
بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگە قارەمانەكان لە نێو شنگال گورزێكی گەورەیان لە داعش وەشاند و فڕۆكە جەنگییەكانیش بۆردوومانی تیرۆریستانیان كرد كە تێكڕای كوژراو و بریندارانی ئەمڕۆی داعش زیاتر لە 15 كوژرا و 20 بریندارن.

فەرماندەی میحوەری هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (بەهرام عەریف یاسین)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە سەعات شەشی بەیانیی ئەمڕۆدا تیرۆرستانی داعش لە گەڕەكی بەربەڕۆژ و ئەلنەسر كە دەكەونە رۆژئاوای شنگال، هێرشیان بۆ سەر هێزی پیشمەرگە هێنا، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان بەرپەرچیان دانەوە و تیرۆریستان تێك شكان و زیانی گەورەیان پێ گەییشت".
عەمید (بەهرام) دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان چوار مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان كردوون و گورزی گەورەیان لە داعش وەشاند.
ئەو فەرماندەیەی میحوەری شنگال راشیگەیاند كە، "بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دەستمان كەوتوون، لە ئاكامی گورزی پێشمەرگە لە داعش و بۆردوومانی قڕۆكە جەنگییەكانەوە زیاتر لە 15 داعش كوژراون و 20-ی دیكەیشیان لێ بریندار بوون".
هەروا گوتیشی، "دوو دۆشكە و هاوەنێك و سێ ئۆتۆمبێلی داعش سووتێنراون".
Top