گوێڕ.. بەھۆی بۆردۆمانی ھاوپەیمانان ژمارەیەک داعش کوژران

گوێڕ.. بەھۆی بۆردۆمانی ھاوپەیمانان ژمارەیەک داعش کوژران
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێ، شەوی رابردوو لە گوندی سوڵتان عەبدوڵا و دەوروبەری فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی تیرۆرستانی داعشیان لەناوبردووە.

لیوا مستەفا دێرانەیی، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی بارزان لە گوندی سوڵتان عەبدوڵا بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە سنوری سوڵتان عەبدوڵا و دەوروبەری بنکە و بارەگاکانی تیرۆرستانی داعشی کردە ئامانج و بۆچەند جارێکی بۆردۆمانیانکرد.

دێرانەیی گۆتیشی: بەپێی زانیاریەکانی ئێمە لە ئەنجامی بۆردۆمانەکە، ژمارەیەک تیرۆرستی داعش کوژراون، چونکە ھاوپەیمانان پێی راگەیاندووین ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی داعش لەو بۆدۆمانەدا لەناوبراون و سووتاون.
Top