لە شنگال پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشاند و ژمارەیەك تیرۆرست كوژران

لە شنگال پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشاند و ژمارەیەك تیرۆرست كوژران
فەرماندەی میحوەری شنگال ئاشكرایكرد: بەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوەندی قەزا شنگال هێرشێكی داعشی تێكشكاند و زیانێكی زۆری بە تیرۆرستانی گەیاند.

فەرماندەی میحوەری شنگال، عەمید بەهرا عەریف یاسین، بە پەیامنێری راگەیاند: كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە هەردوو گەڕەكی بەربەرۆژ و حەیە نەسری قەزای شنگال هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕێكی دەستە و یەخە بۆماوەی چەند كاتژمێڕێك درێژەی کێشا.

فەرماندەی میحوەری شنگال گۆتی: هێزەكانی پێشمەرگە توانیان هێرشەكەی داعش بشكێنن و 10 چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی قورس و مامناوەندی لەناوبراون.

عەمید بەهرام هەروەها گوتی: لە هێرشەكەی ئەمڕۆی شنگالدا، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان هاوكاریان كردین و توانیویانە چوار ئامانج بپێكنن.
Top