وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: كورد تاكه هێزه كه توانیویه‌تی داعش تێكبشكێنێت
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه؛ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر له‌ین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له وته‌یه‌كدا له په‌رله‌مانی فیدراڵی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له راستیی بوونی كورد تێبگات و پشتگیریی زیاتری كورده‌كان بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر له‌ین راشیگه‌یاند كه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دا بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆی سه‌ڵمێنرا كه كورد تاكه هێزه له جیهاندا كه بتوانێت داعش تێكبشكێنێت و به واقعی شه‌ڕی دژی داعش به سه‌ركه‌وتوویی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جدی پشتگیری كورده‌كان بكات و هاوكاریی زیاتریان پێشكه‌ش بكات بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گوتیشی من چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر بووم، له‌وێ ڕهوشهكهم له نزیكه‌وه بینی، ئه‌وكات خه‌ڵكی ئه‌وروپا و جیهان ده‌یان گووت من شارلیم وه‌كو پاڵپشتی بۆ ڕۆژنامه‌ی شارلی ئیبدۆی فه‌ڕه‌نسی به‌ڵام ئێمه ده‌بێت بڵێین ئێمه كوردین، ئێمه ئێزدین.
ڤۆن دێر له‌ین، داواشی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه پاڵپشتی زیاتری ئه‌ڵمانیا بۆ كوردستان بكه‌ن.
