تۆپخانەی پێشمه‌رگه له ناوه‌ران، هەشت تیرۆرستی داعشی كوشت
عه‌قید (ئه‌سكه‌نده‌ر فه‌ریق گه‌ردی) فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری ناوه‌ران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران، موڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعشیان له گوندی خۆرسیباد و باریمه، تۆپباران كرد، له ئه‌نجامدا زه‌ره‌ر و زیانێکی باشیان پێ کەوت و، هه‌شت تیرۆرستی داعش‌یش كوژران."
عه‌قید ئه‌سكه‌نده‌ر، گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی تۆپبارانی تیرۆرستانی داعشمان ته‌واو كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و، هاوپه‌یمانانیش، بۆردوومانی شوێنەکەیان كرد، به‌ڵام جارێ دیار نییە، داعش چەندە زیانی پێ گەیشتتووە."
