داعش لە كۆبانی لاواز بوون و توانای هێرشكردنیان نەماوە

 داعش لە كۆبانی لاواز بوون و توانای هێرشكردنیان نەماوە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێت، داعش زۆر لاواز بووە و توانای هێرشكردنی نەماوە، بۆیە ماوەیەكە هێرشیان نەكردووە و لە هەر شوێنێك جموجۆڵیشیان هەبێت، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانیان دەكەن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (شەوكەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، رەوشی كۆبانی ئارامە و هیچ شەڕێك ڕووی نەداوە، تەنیا بەیانیی ئەمڕۆ لە باشووری كۆبانی، داعش چەند مووشەكێكی ئاڕاستە كردن، بەڵام هیچ زیانێكیان نەبووە و شەوی رابردوویش فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد، بەڵام زیانەكان نەزانراون.
(مزووری) گوتیشی، داعش لە كۆبانی زۆر لاواز بوون و توانای ئەوەیان نەماوە هێرش بكەن، چونكە ئەگەر ئەوان بەهێز بن هێرش دەكەن، بۆیە ماوەیەكە بێدەنگن و ناتوانن هێرش بكەن.
ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی كردەوە، هێزی پێشمەرگە ورەی زۆر بەرزە و بەردەوام لە ئامادەباشیدان.
Top