کوردستان.. فڕۆکەکانی ئەمریكا 5 هێرشیان کردووەتە سەر داعش
فەرماندەیی ناوەندیی هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا لە دوایین راپۆرتیان سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر داعش، رایگەیاندووە، كە لە كاژێر 8:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە بۆ كاژێر 8:00 بەیانی رۆژی سێشەممە، 11 هێرشی ئاسمانییان لە سووریا و عێراق بۆ سەر پێگەكانی داعش ئەنجامداوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەکردووە، هێرشەكانی ئەم دوو رۆژە زیاتر بۆسەر پێگەكانی داعش لە عێراق بوون، بەتایبەتی لە دەوروبەری موسڵ، كە تێیدا سێ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە ، دوو لە هێرشەكانیش لە دەوروبەری بەغدا و دوو هێرشەكەی دیكەیان لە دەوروبەری شنگال و تەلەعفەر بووە، بۆ سەر بنكەو پێگەكانی داعش و ئەوانیش زیانێكی زۆریان بەركەوتووە و چەندین ئۆتۆمبێلی جەنگیی داعشیان تێكشكاندووە و دوو پێگەی داعشیشیان لە نزیك موسڵ كردووەتە نیشانە.
هەروەها چوار هێرشی ئاسمانیش لە سووریا ئەنجامدراوە، كە سێ لە هێرشەكان لە نزیك كۆبانێ بوون و پێنج پێگەی چەكدارانی داعشیان لەو ناوە وێرانكردووە و هێرشێكیشیان بۆ سەر داعش بووە لە پارێزگای دێرەزوور و زیانێكی زۆری بە داعش گەیاندووە.
رووداو
