وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌وه ده‌رده‌كات
له بڕیارێكی تردا، ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و زه‌وییانه‌ی رووبه‌ریان له 100 مه‌تر دووجا كه‌متره، به‌ڵام تاپۆی سه‌ربه‌خۆ و مۆڵه‌تی بیانییان هه‌یه، ده‌كرێت داوای پێشینه بكه‌ن به مه‌رجێك رووبه‌ری بینایه‌یان له سه‌د مه‌تر دووجار كه‌متر نه‌بێت.
له بڕیاری سێیه‌میشدا هاتووه: "له كاتی مامه‌ڵه‌كردن به‌موڵكێكه‌وه كه پێشتر پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر وه‌رگیرابێت، رێگا بدرێت بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه له‌سه‌ری ماوه راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر كڕیاره‌كه، به‌ڵام پێویسته پشكی شایسته‌ی نه‌دراوه‌یی پێش گوێزانه‌وه‌كه له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه تا به‌رواری فرۆشتنی .
سه‌باره‌ت به‌و زه‌وییانه‌ی كه له 200 مه‌تر دووجا زیاتره له‌كاتی وه‌رگرتنی پێشنه‌ی خانووبه‌ره له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵكه‌وه بۆ 100 مه‌تر دووجا، خاوه‌ن موڵك بۆی هه‌یه داوای حجز بكات له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكردووه و ره‌هاكردنی رووبه‌ری زه‌وییه‌كه كه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ده‌بێت قه‌رزدار دوو پشكی ساڵانه‌ی شایسته‌نه‌بوو بداته‌وه و پێویسته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی تاپۆوه رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.
