لە نزیك بەنداوی موسڵ دەیان داعش كوژران

لە نزیك بەنداوی موسڵ دەیان داعش كوژران
سەرچاوەیەكی سەربازی لەنزیك بەنداوی موسڵ تێكشاندنی هێرێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەو هەروەها كوژرانی دەیان تیرۆریستی راگەیاند.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە لەنزیك بەنداوی موسڵ.
ئەوەشی خستەروو، هەر زوو هێزەكانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و شكستیان بەو پەلامارەی تیرۆریستان هێناوە.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، لەو پەلامارەدا داعش دەیان چەكداری لێكوژراوە، بەڵام هیچ زیانێك بە هێزی پێشمەرگە نەگەیشتووە.
Top