عەبادی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی دەنێرێتە كەركووك

عەبادی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی دەنێرێتە كەركووك

سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرماندەیەكی باڵای سەربازی رەوانەی كەركووك دەكات و لەگەڵ نەجمەدین كەریم كۆدەبێتەوە.

رۆژی سێشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2015 ، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك پێشوازی لە فەریق روكن ریاز جەلال، فەرماندەی‌ هێزكانی‌ وشكانی‌ لە وەزارەتی‌ بەرگریی‌ عێراق كرد.

بە پێی هەواڵێك كە لە پەیجی فەرمی پارێزگاری كەركووك بڵاوكراوەتەوە، فەرماندەی‌ هێزكانی‌ وشكانی‌ عێراق ئاماژەی‌ بە سەردانەكەی‌ بۆ كەركووك كردووە كە بە راسپاردەی‌ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران و خالید عوبەیدی، وەزیری‌ بەرگریی‌ ئەنجامیداوە، بەئامانجی‌ هاوكاری‌ و هەماهەنگی‌ ئەمنی‌ هاوبەش.

ئەو بەرپرسە سەربازییە لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەموو كارێك لە كەركووك بە هەماهەنگی‌ بە پشتیوانی‌ پارێزگاری‌ كەركووك دەبێت و جەختیكردووەتەوە لە چارەسەركردنی‌ هەڵەكانی‌ پێشوو ونەهێشتنی سوپا لە ناو شارەكان كردووەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك ئاماژەی بە رۆڵی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە و كاری‌ ئەمنی‌ هاوبەش و چارەسەركردنی‌ هەڵەكانی‌ پێشوو كردووە و گوتوویەتی:" بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ تیرۆرستان و لە پێناو پاراستنی‌ سەرجەم هاووڵاتیانی‌ كەركووك قوربانی‌ گەورە درا".

فەریق رووكن ریاز جەلال تۆفیق لە دوای رووداوەكانی موسڵ و دەستبەكاربوونی حەیدەر عەبادی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شوێنی عەلی غێدان لە پۆستی فەرماندەی هێزەكانی وشكانی عێراق دەستبەكار بووە.
Top