كه‌ركوك... شازده گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانی كه‌ركووك به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كان و ئاسایش و پیشمه‌رگه و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان ١٦ كه‌سمان له گونده‌كانی سه‌ربە شارۆچكه‌ی دووبز ده‌ستگیر كرد.
عه‌مید سه‌رحه‌د ئاماژەی بەوەکرد، به‌شێك لە گیراوەکان له سنوره‌كانی داعشه‌وه هاتونه ئه‌و ناوچه‌یه و لەوێ نیشته‌جێبوون.
