بەسەرخۆشی هەستان بەدزینی 3 ئۆتۆمبیل

بەسەرخۆشی هەستان بەدزینی 3 ئۆتۆمبیل
ئەمرۆ 12/1/2015 پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنكاوە ئاگاداركرانەوە بەدزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هۆندا سەنتافی،دوای هەستان بە لێكۆلێنەوە لەلایەن نەهێشتنی تاوان لەسەر رووداوەكە، لەماوەی 24 كاتژمێر دەستگیر كران.

لەو باریەوە رائید كاروان خۆشناو بەرێوەبەری راگەیاندنی هەولێر گوتی" لەماوەی 24 كاتژمێر دەستگیر كران و توانرا ناسنامەی دەزكان لە هەمان رۆژە لە بۆسەیەكدا ئاشكرا بكرێن و دەستگیر كران.

هەروەها گوتیشی"تۆمەتباران ناوەكانی (ر،ح) و (ز،ئ) و (س،خ) دوای دەستگیر كردنیان دانیان نا بەتاوانەكانیان و گوایە دوای خواردنەوەی كحول لە یەكێك لە یانەكانی عەنكاوە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە. دۆسیەی لێكۆلێنەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە، دادوەری لێكۆلێنەوە بریاریدا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبار بەپیێ مادەی (443) لە یاسای سزدارنی عیراقی.
Top