هه‌ندێك وڵات ڤیزایان له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم قورس كرد
كاروان جه‌مال،ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كونسوڵخانه‌یان هه‌یه، پێدانی ڤیزایان ئاسان كردبوو، به‌ڵام به‌و دواییه قورسیان كردووه.
وتیشی: هاوڵاتیان خۆیان هۆكاری قورسكردنی رێوشوێنه‌كانن، چونكه هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌كوردستان ڤیزا وه‌رده‌گرن، ده‌رۆن له‌و وڵاتانه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ناچار بوونه كه رێوشوێنه‌كانی پێدانی ڤیزا قورس بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد: كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌فه‌رمی پێیان راگه‌یاندین به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ڤیزایان له‌كونسوڵخانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، له‌ئه‌ڵمانیا داوای په‌نابه‌ری سیاسی‌یان كردووه، بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌ی پێدانی ڤیزا توندتر بكه‌ن و داوای دڵنیایی زیاتر بكه‌ن.
باس‌نیوز
