شاندی هەرێمی کوردستان بەشداری لە "رێپێوانى کۆمارى" لە پاریس دەکات
هاوشان لەگەڵ سەرکردەو نوێنەرانی وڵاتان، شاندی هەرێم لە کۆشکى ئەلیزێ لەلایەن سەرۆک وسەرۆک وەزیران ووەزیرى دەرەوەى فرەنسا پێشوازیان لێکرا. بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێم هاوخەمى وهاوسۆزى گەل وحکومەتى هەرێمى لەبەرامبەر کارە تیرۆرستیەکانى ئەم دواییەى ئاراستی سەرٶکی فرەنسای کردو گووتى "بەشدارى کردنمان لەم خۆپیشاندانە، بەشدارى کردنە لە سەنگەرێک دژى تیرۆرستان کە گەلى ئێمە بۆتە قوربانى وئێستا لە دژیان دەجەنگن."
فرانسوا هۆلاند گووتى بەشداریکردنى شاندى هەرێمى کوردستان بە بایەخەوە سەیردەکەین وبەردەوام دەبین لە پشتیوانى کردنى هەرێمى کوردستان.
لە میانەى دیدارەکانى لە کۆشکى ئەلیزێ، فەلاح مستەفا چاوى بە چەندین سەرکردە ونوێنەرانی وڵاتانی جیهان کەوت و پەیامى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستانى لەمەڕ تیرۆرو مەترسیەکانى تیرۆرستان ئاراستەى ئامادەبووان دەکرد.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە لە سێ هێڕشی تیرۆریستی لە پاریس هەفتەی رابردوو حەڤدە کەس کوژران، لە مەیانیان سەرنووسەرو ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی نووسینی گۆڤاری هەفتانەی "شارلی ئێبدۆ" و ئەندامانی هێزی پۆلیس وخەڵکی مەدەنی تر.
بە مەبەستی راگەیاندنی پشتیوانی بۆ فرەنسا، خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار كەس، دوێنێ یەکشەممە،بەڕێوەچوو.
