50 ملیار دینار بۆ ماددەی 140 تەرخان كرا
ئەحمەد رەشید هەروەها گوتی، ئەگەرچی پێمان وابوو ئەو بڕە پارەیە بە بەرارود لەگەڵ ساڵانی رابردوو كەمە، بەڵام عێراق بە تەنگژەیەكی دارایی تێپەردەبێ، تەرخان كردنی ئەو بڕە باشترە لەوەی هیچ بڕێك دابین نەكرێ.
ئەوەشی خستەروو، لەئەگەر كەمبونەوەی كورتهێنان لەبودجەی عێراق لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، یانیش باشتربونی دارایی عێراق لەناوەڕاستی ئەمساڵ داوای زیادكردنی ئەو بڕە دەكرێ.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، تەرخان كردنی ئەو بڕە بودجەیەو دیاری كردنی لەناو پرۆژە یاسای بودجە گرەنتیی ئەوەی پێداین كە جێبەجێ كردنی ماددەی 140 بەردەوامی دەبێ.
