7 چەكداری داعش كەوتنە كەمینی پێشمەرگەوە

 7 چەكداری داعش كەوتنە كەمینی پێشمەرگەوە
درەنگانی‌ شەوی‌ رابردوو حەوت چەكداری‌ داعش دوای ئەوەی لە ئاوی نزیك گوندی‌ كەپران لە ناحیەی‌ گوێر پەڕینەوە ، كەوتنە كەمینی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە و سەرجەمیان دەستگیركران.

سەرچاوەیەكی‌ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری‌ گوێر رایگەیاند: شەوی رابردوو داعش جموجۆڵی‌ هەبوو لە نزیك ئاوی زێی گەورە هەوڵی‌ ئەوەیان دەدا بپەڕنەوە ناو گوێر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: لەو كاتەدا هێزەكانی‌ پێشمەرگەش لە ئامادەباشی‌ تەواودا بوون و چاودێری‌ وردی‌ چەكدارانیان دەكرد.

سەرچاوەكەی پێشمەرگە ئاشكراشیكرد: حەوت چەكداری داعش دوای ئەوەی لەئاوەكە پەڕینەوە كەوتنە كەمینی‌ پێشمەرگە و هەمویان دەستگیر كران.






خەندان
Top