لێدوانێك لەوتەبێژی فەرمی حكومەتەوە
هەندێك سایت وماڵپەڕ لەدوێنێوە بەشێوەیەكی زۆر نا مەسئولانە لێدوانێكی منیان لەبارەی مووچەی مانگی 11و12 ی ساڵی 2014ی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردۆتەوە كە خەڵكێكی زۆری تووشی نائومێدی كردبوو.
بۆ تێكڕای خەڵكی كوردستان وفەرمانبەرانی بەڕێزی هەرێمی دووپات دەكەینەوە، مووچەی خەڵكی كوردستان نافەوتێت، وحكومەتی هەرێم مولزیمە بەدابینكردنی مووچە وئەگەرچی پرۆسەكە دواكەوتنی بەخۆیەوە بینی ودەشبینی بەڵام تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، هەردوو وەزارەتی دارایی وسامانە سروشتیەكان لەكاری بەردەوامدا دەبن بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ ئەوەی بفەوتێ.
