هێرشێكی داعش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵا تێكشكێندرا

هێرشێكی داعش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵا تێكشكێندرا
كەمێك لەمەوبەر لە نزیك سنووری گوندی سوڵتان عەبدوڵا لەسنوری میحوەری كەركوك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێرشی تیرۆریستانی داعشی تێكشاند.

بەپێی زانیاریەكان، نیو سەعات لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش كە ژمارەیەك هەمەڕو ئۆتۆمبێلی سەربازیان لا بووە، مەزەندە دەكرێ دەیان چەكداریان لەگەڵ بوو بێ، پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیاندا لە سنوری گوندی سوڵتان عەبدوڵا.

وەك لە زانیاریەكاندا هاتووە، پێشمەرگەكان قارەمانانە لێیان هاتۆنەتە دەست و بەرپەرچی تیرۆریستانیان داوەتەوەو بەو هۆیەوە هەرزوو داعش تێكشكێندراون.

لەو روبەربونەوەیەدا پێشمەرگە هیچ زیانێكی بەر نەكەوتووە، بەڵكو زانیاری هەیە داعش ژمارەیەك كوژراو و برینداری هەبوو بێ.
Top