وەزارەتی ئەوقاف: دەرگای مزگەوت و هۆڵی بۆنەكان بۆ ئاوارەكان كراوەیە

وەزارەتی ئەوقاف: دەرگای مزگەوت و هۆڵی بۆنەكان بۆ ئاوارەكان كراوەیە
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:" دوای پەلامارەكانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هاتنی ئاوارەكانی شەنگال و گوێڕ و مەخمور و باشیك و بەرتەلە و سەعدیە و جەلەولا و موسڵ و شوێنەكانی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هۆڵی بۆنە ئاینیەكان و مزگەوتەكان لەبەردەم ئاوارەكاندا بكرێنەوە و دوای ئەو فەرمانەش بەسەدان خێزانی ئاوارە لەمزگەوت و كەنیسەكان جێگیركران ".


لە ڕاگەیه‌نراوەکەدا هاتووە:" ئێستاش كە وەرزی سەرما هاتووە "جارێكی تر بەڕێز كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی تەئكید دەكاتەوە و فەرمانی داوە كە هەموو هۆڵی بۆنە ئاینیەكان و ئەو مزگەوتانەی كە و وتار و نوێژی هەینی تێدا ناكرێت و كەنیسە و پەرستگەكانی كوردستان بۆ ئاوارەكان كراوە بن بۆ ئەوەی لەم وەرزی سەرمایە ژیانیان پارێزراو بێت"
Top