ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە
تاهیر عەبدوڵا رایگەیاند: دوێنێ بەهۆی خراپی كەش و هەواو بارینی بەفرێكی زۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بوونی تەمێكی زۆر لە ئاسمانی شارەكە، گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی ناودەوڵەتی سلێملنی وەستێندرا.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ كەش و هەوا لەبارتر بووەو ئەو تەم و مژییەو مەترسییانەی كەبە هۆی كەش و هەواوە لە ئاسمانی سلێمانی هەبووە كە بە هۆی ئەو شەپۆڵەی باران و بەفر بارین رووی لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی كرد بوو نەماوە.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، دوای دیراسەكردن، بڕیار درا بە دەست پێ كردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كە لەدوای كەمتر لە 24 سەعاتی رابردوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەكە ئەنجام درا.
