په‌روه‌رده‌ی چۆمان بڕیارێك بۆ خوێندكارانی سنوره‌كه‌ی ده‌رده‌كات
مامۆستا چه‌تۆ ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چۆمان، به خه‌ندانی راگه‌یاند:"به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر ئه‌مرۆ شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌یان كه له خوێندنگای ئاماده‌یی ناحیه‌ی قه‌سرێ ده‌خوێنن، نه‌یانتوانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی بێبه‌ش نه‌بوونی خوێندكاره‌كانیش له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌م كرد و به به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌م راگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌لاَتانه‌ی پێمان دراوه ده‌توانێت له‌كاتێكی تر تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه دووباری بكه‌نه‌وه".
مامۆستا چه‌تۆ ئه‌حمه‌د وتیشی:"به‌وپێیه‌ی بارینی به‌فر به‌رده‌وامه و به‌فرێكی زۆر باریووه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ئه‌و خوێندكارانه یان هه‌ر خوێندكارێكی تر نه‌گاته قوتابخانه، ئه‌وا له تاقیكردنه‌وه بێبه‌ش ناكرێت و له‌كاتێكی دووباره تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌داته‌وه."
باڵه‌كایه‌تی ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و سه‌رسنوره و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌فرێكی زۆری لێ باریوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هاتوچۆی چه‌ندین رێگا په‌كی بكه‌وێت.
خه‌ندان
