پۆلیسی هەولێر وێنەی 24 شەهیدەكەی ئاسایش لە گوێڕ بڵاودەكاتەوە

پۆلیسی هەولێر وێنەی 24 شەهیدەكەی ئاسایش لە گوێڕ بڵاودەكاتەوە
پۆلیسی هەولێر ، وێنەی 24 شەهیدی ئاسایشی بڵاوكردەوە ، كە شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شارۆچكەی گوێڕ ، شەهیدبوون .

كاژێر 8:30ی شەوی رابردوو ، هێزەكانی داعش لە 9 قۆڵەوە هێرشیانكردە سەر شارۆچكەی گوێڕ و گوندەكانی دەوروبەری ، لە ئەنجامدا لە شارۆچكەی گوێڕ 24 ئاسایش شەهیدبوون .

هەروەها بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش كوژراون ، كە تەرمی 5 داعش لەلایەن دادپزیشكیی موسڵ وەرگیراون و دووانیان لە ئاوی زێی سەروودا خنكاون و تەرمی 8 چەكداری داعشیش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا بەجێگەماون .

هەروەها سەعید مەموزینی ، بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە تەرمی 99 چەكداری داعش گەڕاوەتەوە شاری موسڵ .







رووداو
Top