سبه‌ینێ كرایه پشوو
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه پشووی فه‌رمی بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
د.میران محه‌مه‌د وتی: "به‌هۆی ئه‌و به‌فره زۆره‌ی له‌سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری باریوه، بڕیار دراوه سبه‌ینێ بكرێته پشوو".
پێشتر د. سه‌ڵاحه‌دین سه‌عید عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی راگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته سه‌رۆكی زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له پشوو بده‌ن له كاتی باری نائاساییدا، بۆیه وه‌ك زانكۆی سلێمانی بڕیارماندا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بكه‌ینه پشووی فه‌رمی.
وتیشی: "هاوكات زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی بڕیاریانداوه سبه‌ینێ بكرێته پشووی ره‌سمی".
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فربارین به‌چڕی سنووری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه.
خه‌ندان
