بەهۆی هێرشی داعش ژمارەیەك پێشمەرگە و ئاسایش شەهید و بریندارن

بەهۆی هێرشی داعش ژمارەیەك پێشمەرگە و ئاسایش شەهید و بریندارن
لە شەڕەكەی شەوی رابردووی ناحیەی گوێڕ، ژمارەیەك پێشمەرگە و كارمەندی ئاسایش شەهید و برینداربوون و یەكێك لە بریندارەكان فەرماندەیەكی پێشمەرگەیە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگە بە پەیامنێری راگەیاند:"بەهۆی هێرشی بەرفراوانی تیرۆرستانی داعش بۆسەر ناحیەی گوێڕ، ژمارەیەك پێشمەرگە و كارمەندی ئاسایش شەهیدبوونە، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیارنیە".

سەرچاوەكە راشیگەیاند، جگە لە شەهیدەكان ژمارەیەك پێشمەرگە و ئاسایشی بریندار هەیە، لەناویاندا فەرماندەیەكی پێشمەرگە بەناوی "خەمەد گۆرەتوویی" بەرپرسی حەرەكاتی فەرماندەیی بارزان بریندارە.
Top