لەباشیك گورزی گەورە بە داعش دەكەوێ
یونس رۆژبەیانی بەرپرسی میحوەری باشیك رایگەیاند، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیاندا، هاوشێوەی پەلاماردانەكانی رابردوو هێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوەو تێكیان شەكێندرا.
راشیگەیاند، داعش هەر زوو پاشەكشێی كرد و ژمارەیەك لاشەی كوژراوانیشیان لێ بەجێماوە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگە.
ئەوەشی خستەروو، فڕۆكەكانی هاوپەیمانانیش بۆردومانێكی سەختیان كردووە.
