پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی له كه‌ركوك تێك‌شكاند
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك - دووبز راگه‌یاند، كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی ته‌لوه‌رد و ریاز و مامه‌و عه‌له‌وێر و، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی كردن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه‌و، زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوون و تێك‌شكاون ئه‌مه ویِڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ته‌رمیان لێ به‌جێماوه". (د.كه‌مال كه‌ركوكی) گووتیشی: "له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی جۆری دۆشكه‌و تۆپ و ئاڕ بی جی به‌كار هێنراوه.
