ناوەران.. پێشمەرگە پلانێکی داعش پوچەڵدەكاتەوە
سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران لە باكووری موسڵ، راگەیاند، هێزێكی چەكدارانی داعش، لە موسڵەوە هاتبوونە گوندی خۆرسەبات، بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر پێشمەرگە، بەڵام پێش ئەوەی هێرش بكەن، لە كاژێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 10ـی كانوونی دووەمی 2015، هێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی قورس تۆپبارانی هێزەكەیان كرد و بە تەواوی تێكشكێندران.
سەربەست تروانشی زیاتر گوتی، ژمارەی كوژراو و برینداران نەزانراوە، بەڵام بەپێی چاودێریكردنی ئێمە، سەرجەم هێزەكەیان تێكشكێندراوە و ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداریان هەیە.
رووداو
