وه‌زیری به‌رگری عیراق لێدوانێكی گرنگ ده‌رباره‌ى هێزی پێشمه‌رگه ده‌دات
ئه‌مڕۆ خالید ئه‌لعوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی سوپای عیراق له میحوه‌ری مه‌خمور، وتی: "وه‌زاره‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ك و كه‌لوپه‌ل دابین ده‌كات و وه‌ك به‌شێك له سوپای عیراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
خالید ئه‌لعوبێدی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پلانی سه‌ربازی بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت.
لای خۆیه‌وه ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌ی باكووری خۆرئاوای عیراق باشن، وتیشی: "پێشمه‌رگه و سوپای عیراق به پاڵپشتی چه‌كداری هۆزه‌كان به‌شدارن له ئازادكردنی ناوچه‌ی گه‌یاره بۆ ئه‌وه‌ی بچنه شاری موسڵه‌وه".
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق داواشیكرد كه پشتگیری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداری هۆزه سوننه‌كان بكرێت و پڕچه‌ك بكرێن بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری عیراق رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌ره له شه‌ڕ دژی چه‌كدارانی داعش، وتیشی: "له ئاستی باڵا هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ئازادكردنی شاری موسڵی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا".
لای خۆیه‌وه سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خمور رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه له‌ڕێی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای عیراق به‌شداری پڕۆسه‌ی ئازادكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات.
خه‌ندان
