فه‌ره‌نسا رۆژێكی خوێناوی به‌ڕێكرد
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر چاپخانه‌یه‌ك له باكووری خۆرهه‌ڵاتی پاریس ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گومان ده‌كرا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی هیبدۆ-یان ئه‌نجام دابێت، كوژران.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه له‌ناو چاپخانه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئابڵوقه‌درابوو، بیسترا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئافره‌تێك كه له‌لایه‌ن دوو گومانلێكراوه‌كه‌وه به بارمته‌گیرابوو، ئازاد بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌سه‌ر بینای چاپخانه‌كه كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی نزیك له شارۆچكه‌ی دامارتان جویله، دووكه‌ڵ له بیناكه به‌رزبووه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر فرۆشگایه‌كی خوارده‌مه‌نی جوله‌كه له خۆرهه‌ڵاتی پاریسی پایته‌خت و له ئه‌نجامدا چه‌كدارێك و چوار به‌بارمته‌گیراو كوژران و ئه‌وانی تر ئازاد كران.
پێشتر چه‌كدارێك ژماره‌یه‌ك كه‌سی له فرۆشگایه‌كی خوارده‌مه‌نی جوله‌كه له خۆرهه‌ڵاتی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به بارمته‌گرت و هێزه‌كانی پۆلیسیش هۆشدارییان دا له بوونی ژن و پیاوێكی "مه‌ترسیدار" له باشووری پاریس.
هێزه‌كانی پۆلیس وێنه‌ی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه ناوی ئامدی كلوبالی-یه و گومان ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه پۆلیسێكی ئافره‌تی كوشتبێت، به‌رپرسێكی پۆلیسیش رایگه‌یاند كه ناوبراو له فرۆشگاكه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سی به‌بارمته‌گرتووه و گومانلێكراوه‌كه‌ی تریش كه ناوی حه‌یات بومدین-ه هاوكاریه‌تی.
دوێنێ پێنجشه‌ممه چه‌كدارێك كه گولـلـه‌نه‌بڕی له‌به‌ردابوو، ده‌مانچه‌یه‌ك و ره‌ه‌شاشێكی پێ‌بوو له ناوچه‌ی مونروج ته‌قه‌ی له پۆلیسی شاره‌وانی كرد و له ئه‌نجامدا پۆلیسێكی ئافره‌تی گه‌نجی كوشت و هه‌ڵهات.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌ی "شارلی هیبدۆ" و 12 كه‌سیان كوشت كه هه‌شتیان رۆژنامه‌نووس بوون، دواتر هه‌ڵهاتن.
