فەرمانگەى پێوەندییەکانی دەرەوە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر گۆڤارى چارلى ئەبدۆی سەرکۆنە کرد
فەرمانگەى پێوەنددییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە توندى سەرکۆنەى رووداوى تەقەکردنە مەترسیدارەکەى سەر نووسینگەى گۆڤارى چارلى ئەبدۆ لە پاریس دەکات، کە بووە هۆى گیان لەدەستدانى 12 کەس. ئێمە لەم کارەساتەدا لەگەڵ خەڵکى فەڕەنسادا دەوەستین و لەم بارودۆخە سەختەدا هاوخەمى خەڵکى کوردستان دەردەبڕین.
فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت رایدەگەیەنێت کە، ئەم جۆرە هێرشانە تەنها هاندەرمان دەبێت بۆ پابەندبوونمان بە یەکگرتوویی و پاراستنى بەهاکانى ئازادى دەربڕین و هەروەها بۆ بەردەوامبوونمان لە شەڕ دژى تیرۆر.
هەروا جەختیش دەکەن کە، "ئەم جۆرە هێرشانە ئەوەمان پیشان دەدات کە پێویستە ئەندامانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێکەوە شانبەشانى یەکتر شەڕ دژى تیرۆرستان بکەن، کە هەڕەشەن بۆسەر بەهاکانى دیموکراسى و لێبوردەیی و پێکەوە ژیانى ئاشتیانە. ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە پێشەوەى بەرەکانى شەڕدان دژى تیرۆر. هاوکات پێویستە شەڕ دژى توندڕەوەکان بەبێ راوەستان بەردەوام بێت".
