داعش دوو رۆژنامەنووسی توونسى گولـلەباران دەکات

داعش دوو رۆژنامەنووسی توونسى گولـلەباران دەکات

لقی بەرەقەی لیبی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) رایگەیاند كە دوو رۆژنامەنووسی توونسیان کە ماوەی مانگێک بوو دەستبەسەرکرابوون، گوللەبارانیان كردوون.

نووسینگەی راگەیاندنی ویلایەتی بەرەقەی لیبیا كە لە بەیاننامەیەکدا لە یەکێک لە ماڵپەڕە جیهادییەکانی رێکخراوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی:" حوکمی خودا بەسەر رۆژنامەنووس سوفیان شورابی و وێنەگر نەزیر قەتاری جێبەجێكرا"، كە لە کەناڵێکی ئاسمانی دژایەتی ئایینیان دەکرد.

سوفیان شورابی یەکێک لە چالاکڤانە دیارەکان بووە لە ماوەی شۆڕشی تونس لە 2011 و رۆژنامەنووسی کەناڵی (فێرست تی ڤی) بووە، نەزیر قەتاری وێنەگریش یاوەری بووە کاتێک لەلایەن گرووپێکی چەکدارییەوە لە 3ی ئەیلوولی 2014 لە ناوچەی مورسی بە دووری 770 کم لە رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختەوە دەستبەسەرکراون.
Top