ئاوەدانكردنەوەی شەنگاڵ پێویستی بە چەند ساڵێك هەیە
نوری عوسمان راگەیاند، جگە لەشەهیدبوونی هەزاران لە هاووڵاتیانی كوردی ئێزدی بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لەژێرخانیشەوە سنوری نیشتەجێ بونی ئێزدیەكان زیانێكی زۆری بەركەوتووە.
هەروەها گوتی، بە بۆچوونی ئێمە دووبارە ئاوەدان كردنەوەی شەنگاڵ و گوندەو ناوچەكانی سنوری پێویستی بە ماوەی 2 تا 3 ساڵ هەیە، سەرباری ئەوەش لەرووی ئابووریەوە بڕە پارەیەكی زۆری پێویستە.
ئەوەشی خستەروو، بۆ خەملاندنی زیانەكان و ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ ئاوەدان كردنەوەی ناوچەكە دابین بكرێ، هەروەها پلانێك بۆ چۆنیەتی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سنووری شارۆچكەی شەنگاڵ دەست نیشان بكا، لیژنەیەكی باڵا پێك هاتووەو كار لەسەر ئەم پرسە دەكەن.
