هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شوفێران دەدا

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شوفێران دەدا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران روو لە رێگەوبانەكانی دەرەوەی شار نەكەن كە بە هۆی بارین بەفرێكی زۆرەوە رێگەكان گیراوە، هاوكات ژمارەیەك رووداوی هاتووچۆش روویانداوە بێ ئەوەی قوربانی لێ بكەوێتەوە.
فازڵ حاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند، 15 تیمی بەفر راماڵین لەسنوری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی راماڵینی بەفری ئەو رێگەوبانانەیان دەست پێ كردووە كە بەفرێكی زۆری لێ باریوە.
هەروەها گوتی، تا ئێستە بەفرێكی زۆر لە رێگەی نێوان چیای سەفین- گۆمەسپان، هەریر- شەقڵاوە، شەقڵاوە- پیرمام بڕێكی زۆر بەفری لێ باریوەو بۆتە هۆی پەكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
ئاماژەیبەوەشدا"ئەو رێگەوبانانەی ئاماژەمان پێ داوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ گیراوەو رێگە نادەین هیچ ئۆتۆمبێل هامشۆی پێیدا بكا تەنیا لەحاڵەتی زۆر پێویست و تایبەت نەبێ، چونكە بەشێك لەو شەقامانە بەستویەتی و ئۆتۆمبێل دەخلسكێ، ئەمشەو تا بەرەبەیان تا ئەوكاتەی شەقامەكان لە بەفر پاك دەكرێنەوە رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نادرێ.
Top