ئه‌شواق جاف: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هێرشی توند كرایه سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا هێرشی توند كراوه‌ته‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه كراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه له دانیشتنی سبه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
د.ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می 2014 ، كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و هه‌شت مادده‌ی تێدا خویندرایه‌وه .
وتیشه: " سه‌ره‌تا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خوێندرایه‌وه به بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)"
باسی ئه‌وه‌شی كرد "خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسایی بودجه‌ی عیراقی ده‌ستی پێكرد بۆ ساڵی 2015 و تێیدا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی خوێندرایه‌وه‌و دواتر گفتوگۆ ده‌ستی پێكرد و 70 ئه‌ندام په‌رله‌مان ناوی خۆیان بۆ قسه كردن نووسی و هه‌ندێكیان وه‌رگیران قسه‌ی خۆیان كرد وئهوهكانی تریشیان دواخران بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه"، جه‌ختیشی كرده‌وه"ڕه‌نگه له دانیشتنی سبه‌ینێدا هه‌موو گفتوگۆكان ته‌واو نه‌بن".
د.ئه‌شواق جاف روونی كرده‌وه كه "هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران دژ به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا هێرشی توندیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستووریان نه‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ڵامان داونه‌ته‌وه ".
د.ئه‌شواق جاف وتیشی: " له‌مادده‌ی پێنجه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسایی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی (ئیمتیازیاتی لێكۆڵه‌وه‌رانی دادوه‌ری) ژماره 80 بۆ ساڵی 2012 كرا".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سبه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه بودجه‌كه په‌سه‌ند بكرێت د.ئه‌شواق جاف وتی" كاتێك ئێمه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كه‌ین پێویسته هه‌موو گفتوگۆكان ته‌واو بكه‌ین پاشان لیژنه‌ی دارایی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات و كه ئیشه‌كان ته‌واو بوون ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه" .
