ئازادکردنی یەکجارەکی شنگال واتە وەدەرنانی داعش لە تەواوی خاکی کوردستاندا
شنگال ناسنامە کوردستانییەکەی هەرێمی کوردستان و لانەی کوردانی ئێزیدی، لە مێدیای جیهانی بە شکۆ وە دەمی رزگارکردنی باس دەکرێت، رزگارکردنی یەکجارەکی شنگالیش بە واتای رزگارکردنی تەواوی خاکی کوردستان لە تیرۆریستانی داعش دێت.
دوای ئەوەی (سەرۆک بارزانی) لەسەر چیای شنگال لە ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویدا رۆحی بەرخودانی بە بەر سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر تیرۆریستانی داعش کرد، ئێستا پێشڕەوییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە زەنگی رزگارکردنی یەکجارەکی بۆ شنگال لێ دەدات.
بی بی سی لە رووماڵێکی تایبەتی شنگالدا رۆشنای خستووەتە سەر بوێری هێزی پێشمەرگە لە پاکردنەوەی شنگال و وەها قارەمانێتی پێشمەرگەی باسکردوون کە ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام داعش راودەنێن و لە شنگال وەدەریان دەنێن.
بوێری و قارەمانێتی پێشمەرگە بە جۆرێک کەناڵی بی بی سی سەرسامکردووە کە، هێرشی پێشمەرگەی لە رووماڵێکدا بە ڤیدیۆ پیشانداوە لە دەمی وەشاندنی گورزی پێشمەرگە لە تیرۆریستانی داعش و پاککردنەوەی ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقامی نێو شنگال لە تیرۆریستانی داعشدا.
کەناڵی بی بی سی دەڵێت، ئازادکردنی یەکجارەکی شنگال، واتە وەدەرنانی داعش بە یەکجارەکی لە هەرێمی کورساندا.
هەروا کەناڵەکە ئاماژەیشی کردووە، دوای ئەوەی پێشمەرگە گەمارۆی داعشی لەسەر چیای شنگال شکاند و ئاوارەکانی سەرچیای رزگار کردن، لە ئیستایشدا پێشمەرگە پێشڕەوی زۆری لەنێو شنگالدا کردووە.
