كەسکێ.. هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە 25 چەكداری داعشیان كوشتووە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە
فەرماندە مقەدەم (حسێن سەلیم) لە ناوچەكەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزێكی گەورەی تیرۆریستان خۆیانیان خستبوویە تفاق و، بەرەو پێشمەرگە دەهاتن و، دەیانویست ناوچە هەستیارەکەی كەسکێ داگیر بکەن، بەڵام لێیان هاتینەوە دەست و چاکمان لێ کوشتن و، چەکی قورسیشمان پێ بەجێ هێشتوونە؛ شەڕەکە هێشتایش دانەمرکاوەتەوە بەڵام، وا داعش لە هەڵاتنەوەدانە."
