سنووری شنگال.. داعش هەوڵی گرتنەوەی رێگایەكی ستراتیژی دەدات

 سنووری شنگال.. داعش هەوڵی گرتنەوەی رێگایەكی ستراتیژی دەدات
كاژێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر عیازیە و گوندی قەسبوراعی، كە دەكەوێتە بەرامبەر تەلەعفەر لە دیوی شنگال، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە و نەیانتوانیوە پێشڕەوی بكەن.

ئەفسەرێك لە هێزی كۆماندۆی سەر بە زێرەڤانی بە پلەی موقەددەم لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "گوندەكە ئێستا بە دەست پێشمەرگەوەیە و دە رۆژ پیش ئێستا كۆنتڕۆڵكرایەوە، ئەو رێگایە ستراتیژییەو رێگایەكە بۆ شنگال و زوممار و ئەو ناوچانە، بۆیە داعش هەوڵدەدات بیگرێتەوە".

سەبارەت بە زیانەكانی پێشمەرگە لەو شەڕەدا، ئەو ئەفسەرەی هێزی كۆماندۆی سەر بە زێرەڤانی گوتی: "موقەدەمێك لە لای ئێمە بریندار بووە كە خۆشبەختانە برینەكەی سووكە، بەڵام چەكدارانی داعش كوژراو و برینداریان هەبوو".







رووداو
Top