شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش ده‌ستیپێكرده‌وه‌

شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش ده‌ستیپێكرده‌وه‌
شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی داعش له‌ میحوه‌ری زوممار ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و چه‌كدارانی داعش هێرشیان ده‌ستپێكردوه‌و پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ له‌ میحوه‌ری زوممار- چوارڕیانی حه‌ردانه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر هێرشی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌و پێكدادان به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌.

وتیشی: "هێزێكی زۆری پشتیوانی بۆ به‌ هاناوه‌چوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رۆیشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و پێكدادانیش به‌رده‌وامه‌".








خه‌ندان
Top