وەزارەتی پەروردە ژمارەیەک دەرچوانی دیکەی کۆلیژ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنێت

وەزارەتی پەروردە ژمارەیەک دەرچوانی دیکەی کۆلیژ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنێت
گوتەبێژی وەزارەتی پەرەوەردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو مامۆستایانەی کە ناویان وەک گرێبەست راگەیاندرا تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو فەرمانی وەزاریان بۆ دەردەچوێندرێت..جەختیش دەکاتەوە کە لە قۆناعی دووەمی دامەزراندنی گرێبەستەکانیاندا ژمارەیەک لە کۆلیژ و پەیمانگاکانی دیکە مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەی گرێبەست دابمەزرێندرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتیح مەولەوی زادە ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، پاش دامەزراندنی ماموستایان بە شێوەی گریبەست بۆ ساڵی 2014-2015 و، دوای بریاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بە هاوكاری وەزارەتی دارایی بە مەبەستی دامەزراندنی 4000 مامۆستا لە هەرێمی كوردستان بە شێوەی گرێبەست، وەزارەتی پەروەردە بەرێكارێكی روون و بەبێ دەستتێوەردانێكی كەسی و سیاسی و كۆمەڵایەتی كاری بۆ دامەزراندنی ئەو گرێبەسانە كرد، هەروا لە تێکڕای هەرێمی كوردستان پرۆسەکە بەڕێوەچوو، لە هەفتەی داهاتوویش بۆ تەواوكردنی ئەو فۆڕمانەی كە ماون، دەست دەكەین بە دابەشكردنی فۆڕم بۆ قۆناغی دووە م .
(فاتیح مەولەوی) ئاماژەییشی کرد، "رێنمایی نوێ‌ بۆ ئەوانەی ئێستا وەك مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێن لە قۆناغی دووەم جگە لە بەشەكانی دیکە كە لە رێنمایەكانی قۆناغی یەكەم ئاماژەمان پێكرد بەشەكانی كارگێڕی ئابووری، بەشی ئابووری و دەرچوانی كۆلێژی هونەر چەند بەشێك كە پسپۆریەكانیان دەشێن بۆ ئەوەی ببن بە مامۆستا و دەرچوانی كۆلژی زانست وەك بەشەكانی دەرونزانی و فیزیاو كیمیا و بیركاری دەگرێتەوە. دەرچوانی زانستە مرۆڤایەتییەكان و دەرچوانی ئاداب لە زمانەوە بەشەكانی ئینگلیزی وعەرەبی و دەرچوانی زانستە ئیسلامییەكان كە بەشەكانی بنەمای ئایینی و شەریعە و خوێندنی ئیسلامی، هەروا دەرچوانی ئەوبەشەی كە وەرگێڕی دەكەن وەك زمانی ئێنگلیزی و دەرچوانی بەشی توركی و سریانیش دەتوانن فۆڕم پربكەنەوە، بەڵام بەمەرجێك ئامادەیی دامەزارندن بن لە دەرەوەی شاردا.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی، ئەو مامۆستایانەی ناوەکانیان بە گرێبەست راگەیاندران، تا رۆژی پێنج شەممە فەرمانی وەزارییان دەردەچێت و، لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو بەشانەی رامانگەیاندن دەست بە وەرگرتنیان دەکرێت.
Top