شێخ جه‌عفه‌ر: پێشتر پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه رێككه‌وتوون
له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى هه‌ولێر شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى حهفتاشه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك له‌دژى یهكخستهوهى پێشمه‌رگه قسه بكات، ئه‌وه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى و جه‌ختیش له‌سه‌ر پشتگیرى له‌نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
پاش ناردنی نامه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئێستادا هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌ستی پێكردووه و وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌یش پێی وایه ئه‌وه‌ی دژی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه قسه بكات نه خه‌ڵك لێی قبووڵ ده‌كات و نه قابیلی قبووڵیشه.
له نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تێكی گرنگه و ئه‌ركێكی قورس و پیرۆزی له‌سه‌رشانه، بۆیه وه‌زاره‌تی هه‌موو گه‌لی كوردستانه.
ئێستاش كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تێكی بنكهفراوانه، نه‌ك 50 به په‌نجاى نێوان دوو حزب، كه‌واته ده‌بێ ڕه‌فتاری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ڕه‌فتارێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت نه‌ك حزبی.شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ده‌ڵێت: " نه پارتی و نه یه‌كێتی، هیچ كامیان ڕێگر نین له‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبخرێته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ئه‌و كرده‌یه بووه كه یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دواخستووه".
وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێشتر جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود، وه‌كو دوو سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان" .
