ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی دەست بەکار دەبێت.

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی دەست بەکار دەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ لەمەڕاسیمێکدا، پارێزگاری نوێی هەڵبژێردراوی سلێمانی دکتۆر"ئاسۆ فەرەیدون"دەست بەکار بێت و پارێزگاری ئێستاش، "بەهرۆز حەمە ساڵح" لەم پۆستەدا کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت.


بەپێی زانیاریەکانی ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر، مەڕاسیمەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت و تێیدا پارێزگاری ئێستای سلێمانی بە فەرمی ئەم پۆستە بۆ پارێزگاری نوێ جێ‌دەهێڵێت.

بەپێی زانیاریەکان، ئەم مەڕاسیمە دوای ئەوە دێت کەلەماوەی ڕابردوو بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر پۆستەکان ڕێکەوتن و لەو نێوەندەشدا پۆستی پارێزگاری سلێمانی دووساڵی یەکەم دراوە بە یەکێتی، پاش هەڵبژاردنیشی"دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون" لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش سەرۆکی هەرێم فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد.
Top