وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر پشووه‌كه‌ی سێشه‌ممه دێته ده‌نگ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه له سنووری سلێمانی ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگاكان هه‌یه و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه دێته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و رۆژه پشووی ره‌سمییه.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان وتی: "پێشتر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌رباره‌ی پشووی رۆژی سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه".
فاتیح مه‌وله‌وی زاده وتیشی: "رۆژی سێشه‌ممه 6ی مانگ له سنووری پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هه‌ولێر، ئیداره‌ی گه‌رمیان و كه‌ركوك، پشووی ره‌سمییه و هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خوێندكاران دیاری نه‌كراوه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌نها له پارێزگای دهۆك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێندكاران له‌خوێندن دواكه‌وتوون و بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن، پشوو نییه.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، هه‌ردووكیان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه لێدوانیان دابێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه له قوتابخانه و خوێندنگاكاندا پشوو نییه و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونیشیكرده‌وه كه دوای پشووه‌كه، به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
