كۆبانێ.. هاوكێشەی شەڕ بە تەواوی گۆڕاوە
بەپێی گوتەی شەڕڤانان و هێزەکانی پێشمەرگەش ، چوونی دوو پۆلی پێشمەرگە لەماوەی دوومانگدا کاریگەری راستەوخۆی بەسەر شکانەوەی هاوکێشەی شەڕ لە کۆبانێ بەلای هێزە کوردییەکاندا هەبووە و زیاتر لە 70% ی شارەکە لە دەستی شەڕڤانان و پێشمەرگە دایە.
ئێستاش کە هێزە کوردییەکان هەوڵی گرتنەوەی بەرزاییەکانی مشتەنوور دەدەن ، کاتی گەڕانەوەی دووەم پۆلی پێشمەرگە لە کۆبانێ نزیک بووە، ئاشكراش نییە کە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێت لە گەڕانەوە و ناردنی هێزێکی دیکەی پێشمەرگە بۆ ئەوشارە لە رۆژئاوای کوردستان.
رووداو
