كەنەدا: هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرینگیی تایبەتی هەیە.. مەشق بە پێشمەرگە دەكەین و چەكیشی پێ دەدەین

 كەنەدا: هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرینگیی تایبەتی هەیە.. مەشق بە پێشمەرگە دەكەین و چەكیشی پێ دەدەین
وەزیری دەرەوەی كەنەدا (جۆن بێرد) رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بۆ كەنەدا گرینگیی تایبەتی هەیە، بۆیە ئەوان چەك بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەدەن و هاوكات مەشق و راهێنانیش بە پێشمەرگە دەكەن.

وەزیری دەرەوەی كەنەدا (جۆن بێرد) كە هاوكات ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیشە، هەڵوێستی وڵاتەكەی پێوەست بە لێدانی داعش لە سووریا و عێراق دەخاتە ڕوو و بە ماڵپەڕی full-timewhistle-ی راگەیاندووە كە، بۆ ئەوان هەرێمی كوردستان گرینگیی تایبەتی خۆی هەیە و دەڵێت، "كوردستان بۆ كەنەدا گرینگیی تایبەتی هەیە و مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەكەین، هەروا چەكیش بە پێشمەرگە دەدەین".

(جۆن بێرد) پێوەست بە سووریایش رایگەیاندووە، لێدانی داعش لە نێو خاكی سووریادا بەلای وڵاتەكەیەوە زۆر گرینگ نییە وەك ئاماژەی پێ كرد، "لێدانی داعش لە نێو خاكی سووریادا بە گرینگ نازانین".
پێوەست بە عێراقیش (بێرد) رایگەیاند، دوو فڕۆكەی كەنەدایی لە جۆری CF-18S لە نزیك فەلوجە بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان كردووە، بەلایشیانەوە گرینگە كە لە عێراق هێرشی بەرفراوانتری ئاسمانی بكەنە سەر داعش.
Top