هاتووچۆی هەولێر لەسەرجەم ترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكان كامێرای چاودێری دادەنێت

هاتووچۆی هەولێر لەسەرجەم ترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكان كامێرای چاودێری دادەنێت
بەمەبەستی ڕێكخستنی هاتوچۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەسەرجەم ترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكانی شاری هەولێر كامێرای چاودێری دادەنێت.

گوته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، ڕائید فازڵ حاجی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پرۆسەی دانانی كامێرای چاودێری لەترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكانی سەنتەری شاری هەولێر بەمەبەستی ڕیكخستنی هاتووچۆ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.

ڕائید فازڵ حاجی ئەوەشی خستە ڕوو: ئەم كامێرایانە لە ڕێگەی ژووری كۆنترۆلەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆ چاودێری دەكرێن.

فازڵ حاجی، گوتی: لەناو شاری هەولێر 27ترافیك دادەنرێت تا ئیستا لە 17ی دانراوە، كە بەهۆیەوە سەرجەم شەقامەكان و ترافیكەكان لەڕێگەی كامیرای چاودێریەوە كۆنترۆل دەكرێن و لەماوەیەكی كەمدا دەگەینە قۆناغی كۆتایی.
Top