هاتووچۆی هەولێر لەسەرجەم ترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكان كامێرای چاودێری دادەنێت
گوتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای ههولێر، ڕائید فازڵ حاجی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پرۆسەی دانانی كامێرای چاودێری لەترافیكەكان و شەقامە سەرەكیەكانی سەنتەری شاری هەولێر بەمەبەستی ڕیكخستنی هاتووچۆ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
ڕائید فازڵ حاجی ئەوەشی خستە ڕوو: ئەم كامێرایانە لە ڕێگەی ژووری كۆنترۆلەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆ چاودێری دەكرێن.
فازڵ حاجی، گوتی: لەناو شاری هەولێر 27ترافیك دادەنرێت تا ئیستا لە 17ی دانراوە، كە بەهۆیەوە سەرجەم شەقامەكان و ترافیكەكان لەڕێگەی كامیرای چاودێریەوە كۆنترۆل دەكرێن و لەماوەیەكی كەمدا دەگەینە قۆناغی كۆتایی.
