تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دەستیپێكرد

تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دەستیپێكرد
كارزان كانەبی-گولان
ئەمڕۆ یەك شەممە بەبەشداری زیاتر لە 500هەزار قوتابی لە 2195 قوتابخانە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بە هەر یازدە پەروەردەوە یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەرێوەچوو، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەلوێر بە یاوەری شاندێكی سەرپەرشتیاری هەریەك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی لە قوتابخانەكانی(ئامادەیی سەلاحەدین،ئامادەیی چیمەن، جمهوری بنەڕەتی) بەسەركردەوە لە نزیكەوە لەكەش و هەوای تاقیكردنەوەكانی كۆلیەوە بە ئامانجی دروستكردنی كەشێكی لەبار بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی بتوانن ئەمساڵ بەوپەری ئاسودەییەوە تاقیكردنەوەكانیان ئانجامبدەن، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش داوای لە مامۆستایان كرد بە كە بەوپەری دڵسۆزییەوە چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان بكەن وە كەشێكی لەبار بۆ قواتبیان لە بار بكەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین لە تاقیكردنەوەكان، بەرێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەشدا كەوا زیاتر لە 500هەزار قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان لەسەرجەم پەروەردەی قەزاكان هەموو ئامادەكارییەكانمان وەكوپێویست بووە لە دابین كردنی كەشی لە بار بۆ رۆژانی تاقیكردنەوەكان گوتیشی ئەمساڵ شێوازی پرسیارەكان جیاوازە و شێوازی هەڵبژاردن جێ بەجێ دەكرێت ئەوەیەكمجارە بەمشێوەیە دەبێت، رۆژانەش بەردەوامین دەبین لە بەدوداچوون بۆ هۆلەكانی ئەزموونییەكان بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ رەوشی تاقیكردنەوەكان وقوتابیان لە هۆڵەكانی خوێندن.

Top