ناوی چوار هەزار مامۆستای دامەزراو بە گرێبەست رادەگەیێنرێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتووە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاژێر 12:30 لە باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە ناوەكان رادەگەیێنێت.
راگەیاندنی ئەو ناوانە لەكاتێكدایە، كە پێشتر پەروەردەی قەزاكان ناوی پاڵێوراوەكانیان بڵاوكردبووەو دوای وردبینیكردن بە فەرمی ناوی دامەزراندنی ئەم 4 هەزار مامۆستایە بڵاودەكرێتەوە.
رووداو
